وەشانی نووسیار
19 subscribers
101 photos
2 videos
32 links
Nusyar Books
Download Telegram
ئەمڕۆ لە پەڕاوی ڕۆژنامەی #هاوڵاتی

ئاگرێک بۆ تواندنەوەی بەستەڵەکی زمانی باو
لە بارەی کتێبی ''جەنگاوەرەکان پیشەیان مردنە'' ی ئالان پەری
هاوکار موسا

ئەو کاتەی دەستم بە خوێندنەوەی شیعری ئازاد کرد، بە کۆمەڵە شیعری ''سەراپام خەونە''ی ئالان پەری دەستمپێکرد، بۆیە هیچ یەکەمینێک لەیاد ناکرێ! یەکەمین ئەزموونەکان هەمیشە لە تیرێژ و کەلێنەکانی یادگەدا دێن و دەچن. کاتێک کتێبی ''شیعر بۆ ترسنۆکەکان نییە'' ی وەرگێڕا، کە هی نیلس هاوی شاعیری دانیمارکییە و کۆمەڵێ وتار و شیعر لە خۆی دەگرێ، ناونیشانەکەی سەرنجی ڕاکێشام و یەکسەر خوێندمەوە، بۆچوونی نوێ بوون لە هەمبەر شیعر.

*سوپاس بۆ Hawkar Musa بۆ ئەو ڕانان و خوێندنەوەی بۆ نوێترین کتێبی من، سوپاس بۆ هاوڕێیانی پەڕاوی هاوڵاتی.

**یەکەمین ڕانان و خوێندنەوە بۆ کتێبی #جەنگاوەرەکان_پیشەیان_مردنە ی #ئالان_پەری، لە لایەن #هاوکار_موسا لە پەڕاوی #هاوڵاتی.
هەر وەک چۆن ناتوانرێ ڕاستەخۆ سەیری هەتاو بکرێ ئاواش ناتوانرێ سەیری مردنی ئەدەب بکرێ؛ شاعیرێک وای گوت.

شاعیرەکان
پایک مالینۆڤسکی
و. لەدانیمارکییەوە: #ئالان_پەری
#بڵاوکراوەکانی_نووسیار

ئەم کتێبە لە زۆربەی کتێبخانەکان دەست دەکەوێت.
#کتێبەکانی_نووسیار لای #خوێنەران

شاعیرەکان
شیعر
پایک مالینۆڤسکی - وەرگێڕانی لە دانیمارکییەوە: #ئالان_پەری
#وەشانی_نووسیار

ئێوەش ئەتوانن وێنەی کتێبەکانی نووسیار لای خۆتان بنێرن

ئەم کتێبە لە سەرجەم کتێبخانەکانی کوردستان دەست دەکەوێت.

پەڕەی تایبەتی کتێب:👇

https://nusyar.com/2019/10/10/%d8%b4%d8%a7%d8%b9%db%8c%d8%b1%db%95%da%a9%d8%a7%d9%86/


#وەشانی_نووسیار
www.nusyar.com

✉️کاناڵی فەرمی تێلێگرامی وەشانخانەی نووسیار
ئەو مەکۆیە بە نووسەران و ئەدیبان بناسێنن

@Nusyarbooks
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سەبارەت بە نووسیار Nûsyar و خەڵاتی کتێبی یەکەم و چەندین پڕۆژەی تریش.

گفتوگۆی بەرنامەی زایەڵەی داهێنان ـی دەنگی ئەمریکا VOA، لەگەڵ شاعیر و وەرگێڕ #ئالان_پەری لەبارەی پرۆژەی وەشانخانەی #نووسیار و کتێبە چاپکراوەکان.
#کتێبەکانی_نووسیار لای #خوێنەران

دەرگای بەختەوەری ڕووی لە دەرەوەیە
فەلسەفە
سەبارەت بە فەلسەفەی سۆرن کیەکەگۆرد ئامادەکردن و و. لە دانیمارکییەوە #ئالان_پەری

#وەشانی_نووسیار

ئێوەش ئەتوانن وێنەی کتێبەکانی نووسیار لای خۆتان بنێرن

ئەم کتێبە لە سەرجەم کتێبخانەکانی کوردستان دەست دەکەوێت.

پەڕەی تایبەتی کتێب:👇
https://nusyar.com/2020/05/30/%d8%af%db%95%d8%b1%da%af%d8%a7%db%8c-%d8%a8%db%95%d8%ae%d8%aa%db%95%d9%88%db%95%d8%b1%db%8c-%da%95%d9%88%d9%88%db%8c-%d9%84%db%95-%d8%af%db%95%d8%b1%db%95%d9%88%db%95%db%8c%db%95/
#خوێنەرانی_نووسیار

یەکێک لە چوار تیۆرییە بەناوبانگەکەی کیەکەگۆرد لەسەر مرۆڤ

مرۆڤی نەزان ــ ناڕۆشنبیر

مرۆڤی نەزان/ناڕۆشنبیر لای کیەکەگۆرد ئەو کەسەیە، کە لەگەڵ تەوژم و شەپۆلەکاندا هەڵ دەکات، واتە چی پێ بگوترێت، جێبەجێی دەکات و بە بوونی خودی خۆی ناناسێت. بەردەوام ئەو شتانە دەکات، کە خەڵکانی تر دەیکەن. ئەو جۆرە مرۆڤە هەموو بەیانییەک دەچێتە سەرکار و ئێوارانیش وەک ئەوانی تر تەماشای تەلەفەزیۆن دەکات، هەر لەبەر ئەوەی خەڵکانی تریش ئەو کارە دەکەن. مرۆڤی نەزان لاسایی شتە باو و ڕەوشتە ناجۆرەکانی خەڵکانی تر دەکاتەوە، بە جۆرێک بیرکردنەوەکەی تا ڕادەیەکی زۆر سنوردارە و ناتوانێت ئەوە ببینێت، کە ئەو وەک خەڵکانی تر ڕەفتار دەکات، لەبەر ئەوەی هیچ کات بیری لەوە نەکردووەتەوە، کە دەکرێت شتەکان بە جۆرێکی تر ئەنجام بدرێن. بەڵام هەر کاتێک دەستی کرد بە بیرکردنەوە و زانین، چیتر بەدوای تەوژم و نەزانییەکەی ناکەوێت و خۆی لە ڕیزی جۆری مرۆڤی دەدۆزێتەوە.


#دەرگای_بەختەوەری_ڕووی_لە_دەرەوەیە
#فەلسەفە
#سۆرن_کیەکەگۆرد
وەرگێڕانی لە دانیمارکییەوە: #ئالان_پەری

لە بڵاوکراوەکانی #وەشانی_نووسیار
#لە_نوێبوونەوەداین