وەشانی نووسیار
19 subscribers
101 photos
2 videos
32 links
Nusyar Books
Download Telegram
ئەمڕۆ لە پەڕاوی ڕۆژنامەی #هاوڵاتی

ئاگرێک بۆ تواندنەوەی بەستەڵەکی زمانی باو
لە بارەی کتێبی ''جەنگاوەرەکان پیشەیان مردنە'' ی ئالان پەری
هاوکار موسا

ئەو کاتەی دەستم بە خوێندنەوەی شیعری ئازاد کرد، بە کۆمەڵە شیعری ''سەراپام خەونە''ی ئالان پەری دەستمپێکرد، بۆیە هیچ یەکەمینێک لەیاد ناکرێ! یەکەمین ئەزموونەکان هەمیشە لە تیرێژ و کەلێنەکانی یادگەدا دێن و دەچن. کاتێک کتێبی ''شیعر بۆ ترسنۆکەکان نییە'' ی وەرگێڕا، کە هی نیلس هاوی شاعیری دانیمارکییە و کۆمەڵێ وتار و شیعر لە خۆی دەگرێ، ناونیشانەکەی سەرنجی ڕاکێشام و یەکسەر خوێندمەوە، بۆچوونی نوێ بوون لە هەمبەر شیعر.

*سوپاس بۆ Hawkar Musa بۆ ئەو ڕانان و خوێندنەوەی بۆ نوێترین کتێبی من، سوپاس بۆ هاوڕێیانی پەڕاوی هاوڵاتی.

**یەکەمین ڕانان و خوێندنەوە بۆ کتێبی #جەنگاوەرەکان_پیشەیان_مردنە ی #ئالان_پەری، لە لایەن #هاوکار_موسا لە پەڕاوی #هاوڵاتی.