وەشانی نووسیار
18 subscribers
101 photos
2 videos
32 links
Nusyar Books
Download Telegram
لیژنەی دادوەرانی نوێ دانرا و ژمارەی دادوەرەکانیش زیادی کرد

تەنها 22 ڕۆژی تر ماوە بۆ ناردنی بەرهەمەکان 📚

💫هه‌لی به‌شداریكردن بۆ خەڵاتی ساڵی ٢٠٢١ی نووسیار
▫️وەشانخانەی نووسیار بۆ ساڵی دووه‌م هەڵدەستێت بە ڕێكخستنی خەڵاتی یەکەمین کتێب بۆ ئەو نووسەرانەی یەکەم کتێبیان بڵاو دەکەنەوە. خەڵاتەکە ئەو نووسەر و شاعیرانە دەگرێتەوە کە پێشتر هیچ کتێب و بڵاوکراوەیەکیان نەبووە لە هەر سێ بواری: ڕۆمان، چیرۆک، شیعر.
▫️وەشانخانەی #نووسیار ساڵانە کتێبی یەکەمی سێ دەنگی نوێی ئەدەبی کوردی خەڵات دەکات لە بواری شیعر، چیرۆک و ڕۆمان. خەڵاتەکە بریتییە لە ئەستۆگرتنی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبە براوەکان و لە ڕێوڕەسمێکدا بڕوانامەی نووسیار لەگەڵ دیاری پارچە سیرامیکی نووسیار دەبەخشرێت.

🔻مەرجی بەشداربوون:
▫️تەمەنی بەشداریکردن لە ٢٠-٣٥ ساڵە.
▫️پێشتر ھیچ کتێبێکی چاپ و بڵاو نەکردبێتەوە.
▫️تەنها ئەو بەرهەمانە وەردەگیرێن کە بە کوردی نووسرابن.
▫️ڕەچاوکردنی خاڵبەندی و ڕێنووسی کوردیی لە بەرھەمەکە.
▫️بەشداربوو تەنھا یەک بەرھەم بنێرێت بۆ یەکێک لەو ژانرانەی ئاماژەی پێ کراوە.

📧 تا ٣٠-٤-٢٠٢١ دەتوانن بەرھەمەکانتان بنێرن بۆ info@nusyar.com

❗️تێبینی: دەبێت تەواوی بەرھەمەکە بە فایلی وۆرد و بە فۆنتی یونیکورد نووسرابێت، هه‌روه‌ها به‌شداربوو ھاوپێچی سی ڤی خۆی بنێرێت.
▫️یەکەمین خولی خەڵاتی نووسیار بۆ کتیبی یەکەم لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجام درا و سێ دەنگی نوێی ئەدەبی کوردی خەڵاتەکەیان بردە و بوونە خاوەنی یەکەم بەرهەمی کتیبی خۆیان، ئەوانیش بریتیی بوون لە:

▫️#نەوڕەس_محەمەد «شیعر» بۆ کۆمەڵە شیعری «شقارتە»
▫️#جێگر_بەختیار «چیرۆک» بۆ کۆمەڵە چیرۆکی «ژاوەژاو»
▫️#کیاکسار_ئەحمەد «ڕۆمان» بۆ ڕۆمانی «بەرەو ڕێگەی درەوشانەوە»
#خوێنەرانی_نووسیار

ئاخر مەرگ هەمیشە لێرەیە: مرۆڤ-بوون واتا «بوون-ڕووەو-مەرگ».
هایدێگەر مێتافۆرێکی سەرنجڕاکێش بۆ ڕوونکردنەوەی هەوڵی ئەو «ڕووەو-بوونە» بەکاردەهێنێ، هایدێگەر ژیانی مرۆڤ بە پرۆسەی پێگەینی میوە دەچوێنێ: دەتوانرێ بگوترێ ئێمە هەتا ئەو کاتە دەژین کە «پێنەگەیشتووین». ئاخر دۆخی «گەیشتوویی» لە هەر ژیانێکدا، ئەوا ئاڕاستەکردنی ئەو ژیانەی بەرەو کۆتایییەکەی - هەرچەندە پێگەیشتوو تر بین ئەوەندە لە مەرگەوە نزیکترین.


#مردن_لەپێناو_ئایدیاکاندا
#فەلسەفە
#کۆستیکا_براداتان
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: #نەبەز_سەمەد

لە بڵاوکراوەکانی #وەشانی_نووسیار
#لە_نوێبوونەوەداین

ئەم کتێبە لە زۆربەی کتێبخانەکان بەردەستە.
بۆ ناردنی ناوەوە و دەرەوەی کوردستان نامە بۆ پەیج بنێرە.
#خوێنەرانی_نووسیار

یەکێک لە چوار تیۆرییە بەناوبانگەکەی کیەکەگۆرد لەسەر مرۆڤ

مرۆڤی نەزان ــ ناڕۆشنبیر

مرۆڤی نەزان/ناڕۆشنبیر لای کیەکەگۆرد ئەو کەسەیە، کە لەگەڵ تەوژم و شەپۆلەکاندا هەڵ دەکات، واتە چی پێ بگوترێت، جێبەجێی دەکات و بە بوونی خودی خۆی ناناسێت. بەردەوام ئەو شتانە دەکات، کە خەڵکانی تر دەیکەن. ئەو جۆرە مرۆڤە هەموو بەیانییەک دەچێتە سەرکار و ئێوارانیش وەک ئەوانی تر تەماشای تەلەفەزیۆن دەکات، هەر لەبەر ئەوەی خەڵکانی تریش ئەو کارە دەکەن. مرۆڤی نەزان لاسایی شتە باو و ڕەوشتە ناجۆرەکانی خەڵکانی تر دەکاتەوە، بە جۆرێک بیرکردنەوەکەی تا ڕادەیەکی زۆر سنوردارە و ناتوانێت ئەوە ببینێت، کە ئەو وەک خەڵکانی تر ڕەفتار دەکات، لەبەر ئەوەی هیچ کات بیری لەوە نەکردووەتەوە، کە دەکرێت شتەکان بە جۆرێکی تر ئەنجام بدرێن. بەڵام هەر کاتێک دەستی کرد بە بیرکردنەوە و زانین، چیتر بەدوای تەوژم و نەزانییەکەی ناکەوێت و خۆی لە ڕیزی جۆری مرۆڤی دەدۆزێتەوە.


#دەرگای_بەختەوەری_ڕووی_لە_دەرەوەیە
#فەلسەفە
#سۆرن_کیەکەگۆرد
وەرگێڕانی لە دانیمارکییەوە: #ئالان_پەری

لە بڵاوکراوەکانی #وەشانی_نووسیار
#لە_نوێبوونەوەداین
ئەم کتێبە لە زۆربەی کتێبخانەکان بەردەستە.
بۆ ناردنی ناوەوە و دەرەوەی کوردستان نامە بۆ پەیج بنێرە.
#ستافی_وەشانی_نووسیار

#نووسیار خانەیەکی سەربەخۆ و پڕۆژەیەکی ڕۆشنبیریی بەرفراوانە، کار دەکات بۆ دەرخستنی دەنگ و دیدە جیاوازەکان لە جیھانی نووسین و بیرکردنەوەدا.

#لە_نوێبوونەوە_بەردەوامین
#کتێبەکانی_نووسیار
#خەرمانەی_نووسیار
#خەڵاتی_نووسیار
#دانیمارک #کۆپنهاگن #شیعر #ڕۆمان #چیرۆک #هزر #فەلسەفە #لێکۆڵینەوە #دیدار #گێڕانەوە #ئەدەب #کوردی
ئەم کتێبانە و سەرجەم کتێبەکانی نووسیار لە پێشانگای کتێبی فیستیڤاڵی گەلاوێژ لە بەشی کتێبخانەی ئەمازۆن بەردەستن