وەشانی نووسیار
19 subscribers
101 photos
2 videos
32 links
Nusyar Books
Download Telegram
#خوێنەرانی_نووسیار

یەکێک لە چوار تیۆرییە بەناوبانگەکەی کیەکەگۆرد لەسەر مرۆڤ

مرۆڤی نەزان ــ ناڕۆشنبیر

مرۆڤی نەزان/ناڕۆشنبیر لای کیەکەگۆرد ئەو کەسەیە، کە لەگەڵ تەوژم و شەپۆلەکاندا هەڵ دەکات، واتە چی پێ بگوترێت، جێبەجێی دەکات و بە بوونی خودی خۆی ناناسێت. بەردەوام ئەو شتانە دەکات، کە خەڵکانی تر دەیکەن. ئەو جۆرە مرۆڤە هەموو بەیانییەک دەچێتە سەرکار و ئێوارانیش وەک ئەوانی تر تەماشای تەلەفەزیۆن دەکات، هەر لەبەر ئەوەی خەڵکانی تریش ئەو کارە دەکەن. مرۆڤی نەزان لاسایی شتە باو و ڕەوشتە ناجۆرەکانی خەڵکانی تر دەکاتەوە، بە جۆرێک بیرکردنەوەکەی تا ڕادەیەکی زۆر سنوردارە و ناتوانێت ئەوە ببینێت، کە ئەو وەک خەڵکانی تر ڕەفتار دەکات، لەبەر ئەوەی هیچ کات بیری لەوە نەکردووەتەوە، کە دەکرێت شتەکان بە جۆرێکی تر ئەنجام بدرێن. بەڵام هەر کاتێک دەستی کرد بە بیرکردنەوە و زانین، چیتر بەدوای تەوژم و نەزانییەکەی ناکەوێت و خۆی لە ڕیزی جۆری مرۆڤی دەدۆزێتەوە.


#دەرگای_بەختەوەری_ڕووی_لە_دەرەوەیە
#فەلسەفە
#سۆرن_کیەکەگۆرد
وەرگێڕانی لە دانیمارکییەوە: #ئالان_پەری

لە بڵاوکراوەکانی #وەشانی_نووسیار
#لە_نوێبوونەوەداین