وەشانی نووسیار
19 subscribers
101 photos
2 videos
32 links
Nusyar Books
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سەبارەت بە نووسیار Nûsyar و خەڵاتی کتێبی یەکەم و چەندین پڕۆژەی تریش.

گفتوگۆی بەرنامەی زایەڵەی داهێنان ـی دەنگی ئەمریکا VOA، لەگەڵ شاعیر و وەرگێڕ #ئالان_پەری لەبارەی پرۆژەی وەشانخانەی #نووسیار و کتێبە چاپکراوەکان.
لیژنەی دادوەرانی نوێ دانرا و ژمارەی دادوەرەکانیش زیادی کرد

تەنها 22 ڕۆژی تر ماوە بۆ ناردنی بەرهەمەکان 📚

💫هه‌لی به‌شداریكردن بۆ خەڵاتی ساڵی ٢٠٢١ی نووسیار
▫️وەشانخانەی نووسیار بۆ ساڵی دووه‌م هەڵدەستێت بە ڕێكخستنی خەڵاتی یەکەمین کتێب بۆ ئەو نووسەرانەی یەکەم کتێبیان بڵاو دەکەنەوە. خەڵاتەکە ئەو نووسەر و شاعیرانە دەگرێتەوە کە پێشتر هیچ کتێب و بڵاوکراوەیەکیان نەبووە لە هەر سێ بواری: ڕۆمان، چیرۆک، شیعر.
▫️وەشانخانەی #نووسیار ساڵانە کتێبی یەکەمی سێ دەنگی نوێی ئەدەبی کوردی خەڵات دەکات لە بواری شیعر، چیرۆک و ڕۆمان. خەڵاتەکە بریتییە لە ئەستۆگرتنی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبە براوەکان و لە ڕێوڕەسمێکدا بڕوانامەی نووسیار لەگەڵ دیاری پارچە سیرامیکی نووسیار دەبەخشرێت.

🔻مەرجی بەشداربوون:
▫️تەمەنی بەشداریکردن لە ٢٠-٣٥ ساڵە.
▫️پێشتر ھیچ کتێبێکی چاپ و بڵاو نەکردبێتەوە.
▫️تەنها ئەو بەرهەمانە وەردەگیرێن کە بە کوردی نووسرابن.
▫️ڕەچاوکردنی خاڵبەندی و ڕێنووسی کوردیی لە بەرھەمەکە.
▫️بەشداربوو تەنھا یەک بەرھەم بنێرێت بۆ یەکێک لەو ژانرانەی ئاماژەی پێ کراوە.

📧 تا ٣٠-٤-٢٠٢١ دەتوانن بەرھەمەکانتان بنێرن بۆ info@nusyar.com

❗️تێبینی: دەبێت تەواوی بەرھەمەکە بە فایلی وۆرد و بە فۆنتی یونیکورد نووسرابێت، هه‌روه‌ها به‌شداربوو ھاوپێچی سی ڤی خۆی بنێرێت.
▫️یەکەمین خولی خەڵاتی نووسیار بۆ کتیبی یەکەم لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجام درا و سێ دەنگی نوێی ئەدەبی کوردی خەڵاتەکەیان بردە و بوونە خاوەنی یەکەم بەرهەمی کتیبی خۆیان، ئەوانیش بریتیی بوون لە:

▫️#نەوڕەس_محەمەد «شیعر» بۆ کۆمەڵە شیعری «شقارتە»
▫️#جێگر_بەختیار «چیرۆک» بۆ کۆمەڵە چیرۆکی «ژاوەژاو»
▫️#کیاکسار_ئەحمەد «ڕۆمان» بۆ ڕۆمانی «بەرەو ڕێگەی درەوشانەوە»
#ستافی_وەشانی_نووسیار

#نووسیار خانەیەکی سەربەخۆ و پڕۆژەیەکی ڕۆشنبیریی بەرفراوانە، کار دەکات بۆ دەرخستنی دەنگ و دیدە جیاوازەکان لە جیھانی نووسین و بیرکردنەوەدا.

#لە_نوێبوونەوە_بەردەوامین
#کتێبەکانی_نووسیار
#خەرمانەی_نووسیار
#خەڵاتی_نووسیار
#دانیمارک #کۆپنهاگن #شیعر #ڕۆمان #چیرۆک #هزر #فەلسەفە #لێکۆڵینەوە #دیدار #گێڕانەوە #ئەدەب #کوردی