وەشانی نووسیار
19 subscribers
101 photos
2 videos
32 links
Nusyar Books
Download Telegram
ڕاگەیاندنی وەرزی نوێی کتێبەکانی #بڵاوکراوەکانی_نووسیار

#بەمزوانە
گەڕیدەی بێهاودەم
دیلان قادر
شیعر

#بڵاوکراوەکانی_نووسیار
ئەم کتێبە لە زۆربەی کتێبخانەکان دەست دەکەوێت.
هەر وەک چۆن ناتوانرێ ڕاستەخۆ سەیری هەتاو بکرێ ئاواش ناتوانرێ سەیری مردنی ئەدەب بکرێ؛ شاعیرێک وای گوت.

شاعیرەکان
پایک مالینۆڤسکی
و. لەدانیمارکییەوە: #ئالان_پەری
#بڵاوکراوەکانی_نووسیار

ئەم کتێبە لە زۆربەی کتێبخانەکان دەست دەکەوێت.
کتێبی خودنووسینەوەی ژنان لە ئامادەکردنی هۆزان مەحمود

گێڕانەوەی 24 ژنە کورد کە ڕۆڵ و خەباتی بێوچانیان کردووە لە ئاست ستەم و ئاستەنگییەکان. ئەگەر لەڕابردوودا لەلایەن ڕۆژهەڵاتناس یا نوخبەیەک یا گەلانیتر لەژیانی ژنی کورد کۆڵرابێتەوە ئێستا کاتی ئەوەیە ژنی کورد خۆی خۆی بنوسێتەوە بەدیدێکی قوڵ و ژنانەوە لە ڕابردوو ئەزمون و ئێستا و داهاتووی خۆی بکۆڵێتەوە بەرپرسیارانە بیکاتە هەوێنی شۆڕش و گۆانکاری ڕیشەیی بۆ دۆزی ئێستا و داهاتوی ژنی کورد.

#بڵاوکراوەکانی_نووسیار

ئەم کتێبە لە زۆربەی کتێبخانەکان دەست دەکەوێت.
خودنووسینەوەی ژنان
ئامادەکردنی: هۆزان مەحمود

بە کوردی لە #بڵاوکراوەکانی_نووسیار چاپکراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا بە ئینگلیزی لە کەنەدا چاپ و بڵاودەکرێتەوە.

وەشانە کوردییەکەی لە زۆربەی کتێبخانەکان دەست دەکەوێت.
مردن لەپێناو ئایدیاکاندا

کۆستیکا براداتان
و. لە ئینگلیزییەوە: نەبەز سەمەد

بۆچی فەیلەسوفان بەپێکەنینەوە دەمرن؟ ڕوونکردنەوەکە گەرەکە لەتەک خودی ئاکاری فەلسەفەیی خەریک بێت. لە ڕەگی زۆرینەی فەلسەفەکاندا توخمێکی بەهێزی هەڵوەشێنەر بوونی هەیە. کرداری ڕەسەنی فەیلەسوف ئەوەیە کە داواکاری بۆ پرسیارکردن لە هەموو شتێک بەرزبکاتەوە.

#بڵاوکراوەکانی_نووسیار
ئەم کتێە لە زۆربەی کتێبفرۆشەکان دەست دەکەوێت
دەرگای بەختەوەری ڕووی لە دەرەوەیە
سەبارەت بە فەلسەفەی (سۆرن کیەکەگۆرد)
ئامادەکردن و وەرگێڕانی لە دانیمارکییەوە: ئالان پەری Alan Pary
(فەلسەفە)

دیزاینی بەرگ: Zary
#بڵاوکراوەکانی_نووسیار

#خوێندنەوە_بۆ_بەرەنگاربوونەوەی_کۆرۆنا
#شیعر #ئەدەب #ڕۆمان #چیرۆک #ھزر #فەلسەفە #نووسین #کتێب #خوێندنەوە
#خەڵاتی_نووسیار
بەردەوام بەرهەمەکانتان بنێرن......

🎖خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم
___________________
بۆ ئەوانەی دەیانەوێ بەرھەمەکانیان بنێرن:

❗️لە ئێستاوە تا ٣٠-٦-٢٠٢٠ ئەتوانن بەرھەمەکان بنێرن بۆ info@nusyar.com

❗️ئەبێ تەواوی بەرھەمەکە بە فایلی وۆرد و بە فۆنتی یونی کورد نوسرابێت و لەگەڵ ھاوپێچی سی ڤی خۆی بنێرێت.

❗️ئەم خەڵاتە لە کۆتاییدا و دوای ھەڵسەنگاندنی بەرھەمەکان تەنھا سێ کتێب چاپ دەکات: یەک بۆ براوەی شیعر یەک بۆ براوەی ڕۆمان یەک بۆ براوەی چیرۆک.

❗️تەمەنی بەشداریکردن لە ٢٠-٣٥ ساڵە.

❗️پێشتر ھیچ کتێبێکی چاپ و بڵاونەکردبێتەوە.

❗️تەنها ئەو بەرهەمانە وەردەگیرێن کە بە کوردی نووسرابن.

❗️ڕەچاوکردنی خاڵبەندی و ڕێنووسی کوردی لە بەرھەمەکە.

❗️بەشدار بوو تەنھا یەک بەرھەم بنێرێت بۆ یەکێک لەو ژانرانەی ئاماژە پێکراوە.

چاوەڕێی بەرهەمەکانتانین

#بڵاوکراوەکانی_نووسیار