Peshrawcpiran
919 subscribers
28.3K photos
14.6K videos
881 files
26.8K links
کانال رسمی حزب کمونیست ایران و کومه‌له در تلگرام

✉️پيام ها و تصاويرتان را به آی‌دی زیر ارسال کنید:
@ofogh_kargar

www.instagram.com/Peshrawcpiran

www.facebook.com/Peshrawcpiran

نشانی وب‌سایت حزب کمونیست ایران
cpiran.org
نشانی وب سایت کومەلە
komala.co
Download Telegram
#ئاخێزێک_تا_هەستان!

#کوردستان،

دەمێکه گڕکانی به کڵپەی شۆڕشی.
گەلێک جار له سووتووی خۆتەوه
هەمدیسان ئاگرت گرتەوه.
بۆ فەوتانی ستەم
بڵێسەت سەندەوه…
کەچی هەر نامراد
تامەزرۆی ئازادی مایتەوه…



ئەزانم که چەند جار
به گورگان خواردی دای
ڕێوی شوان
کوردستان!

*

کوردستان!
مەڵبەندی کۆڵنەدان!
به ستەم خوو نەگر!
ئەی دایکی چەنای چەند شۆڕشی جوانەمەرگ!
له ستەم یاخیبوو!
ئەی ئاگر!
ئەی لە پاش چەنای چەند هەڵسوکەوت
هەم دیسان تێهەڵچوو، بەتین تر!
چلۆن بوو گشت جارێک
ئاواتی ئازادیت پەرپووت بوو؟
کۆرپەکەی شۆڕشت
پیرێک بوو
پێش ئەوەی پێ بگرێ
سەری له گوێی قەبری هەرەسا ئەلەرزی؟
سەرچۆپی شایی گێڕ

زەروو بوو؟
که دەمی ناوەته خوێنی تۆ؟
دڕوو بوو؟
ڕیشەکەی تێراوی ئارەقی ڕەنجی تۆ؟
ستەم بوو
دەسکیسی دوژمنی ستەمگەر؟
بۆ ملی ئازادی
چۆن نابێ به چەقۆ؟!

*
زەروو بوو
دڕوو بوو
دەسکیسی دوژمن بوو
دووژمن بوو
چۆن هەرەس نا‌هێنێ بە هیوات؟
به ڕزگار بوونی تۆ؟!

*

کوردستان!
مەڵبەندی کۆڵنەدان
به ستەم خوو نەگر
ئەی دیسان سەرهەڵبڕ،
به نێوچاوانتەوه
ئەمجاره،
تیشکێکی نوێ دیاره:
ئەو تیشکەی
نەمامی ئاواتی ڕزگاری یەکجاری
له قووڵایی دڵی ڕەنجدەرانا خەمڵان،
ئه و تیشکەی دەگاتە هەر زنجێک،
هەر ماڵی ژین تاڵێک
شەوقێکی ئامانجه
له چاوی موشتاقی پیاو و ژن،
بزەی سەر لێوانی مناڵی ڕەش و ڕووت،
بۆ زنجیر شریخەی پچڕانه،
برووسکەی فەوتانه
کاتێک که دائەدا بۆ دوژمن،
پێشمەرگەی پێشڕەوی کۆمەڵەی کوردستان!

*
کوردستان
گیرۆدەی ژێر عابای پشووبڕ
گیرۆدەی گێژاوی مەینەتی
ڕۆژ له ڕۆژ پەرەگر!
کراسی مەینەتت دادڕه
سەری سەرفەرازیت
یەکجاری هەڵبڕه!

*

پێشێلی چی ستەم، کوردستان!
یاخی به!
ئەمجاره،
دوژمنی چی ستەم چی زنجیر
کارگەرت ڕابەره!
ئەمجاره گوڵ گڕێک ڕابەره
تا شنەی ئازادی خۆشتر بێ
ئەو گڕی خۆشترە!
ئەمجاره جەسوورێک ڕابەره
ئاخێزی بەره وپێش!
هێلانەی چۆلەکەی هیواکەی
درەختی بژوێنی دواڕۆژه و
ماڵاوای یەکجاری
له دوێنێ و له هەرەس کردووە.
ئەمجاره
دڵسۆزێک ڕابەره
مەچەکی چەقۆ گر
مەچەکی هەرەسی،
له پەنجەی پڕهێزا گوشیوه و
چەقۆەکەی سەر ملی ئازادی
له دەستی دادەخا!

*

به ستەم خوو نەگر،
کوردستان!
یاخی بەو
ئاخێزێک تا هەستان!
کراسی چی مەینەت
یەکجاری دادڕه
سەری سەرفەرازیت
یەکجاری هەڵبڕه!

#مصلح_ڕێبوار (ساڵی ١٩٨٦)



💎کاناڵی فەرمی حێزبی کۆمۆنیستی ئێران*#کۆمەڵە*
@peshrawcpiran
@peshrawcpiran