اصلاح‌وب| Islahweb
4.39K subscribers
11.8K photos
2.63K videos
327 files
14.4K links
✳️ اصلاح‌وب| Islahwe

https://ble.ir/islahweb1979/

Web: www.islahweb.org/fa
Download Telegram
ئافرەت لە سووری مانگانەدا «حەیز» چۆن شەوی قەدر بباتە سەر؟
yon.ir/B4QBw
#نووسەر_مامۆستا_عەبدوڵڵا_عەلیپوور

#ڕەمەزان
#شەوی_قەدر
#ژنان
@islahweb
🔴 چۆن خەڵاتە گەورەکەی شەوی قەدر*( لَيْلَةُ الْقَدْرِ) بەدەست بێنین؟

📝د.حسن پێنجوێنی

#شەوی_قەدر🌙🌙🌙

ئەڵبەتە هەمووان دەزانن کە خێری شەوی قەدر(لَيْلَةُ الْقَدْرِ ) بەقەد هەزار مانگە، وەک قورئان باسی دەکات و دەفەرموێ: " لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ " القدر/٣.
هەزار مانگەکەش ٨٣ ساڵ و سێ یەکی ساڵێکە...
شێخ ماهیری بانگخواز پێشنیارێکی جوانی کردبوو کە بە پێویستم زانی بیخەمە بەردەست ئێوەی ئازیزیش...
سێ بیرۆکە لە ماوەی ئەم دە شەوەی دواینی ڕەمەزاندا:
بیرۆکەی یەکەم: هەموو شەوێک لەم دەشەوەدا تەنیا درهەمێک( یەک هەزار دینارییەک، یا یەک دۆلارییەک) بکە بە خێر، ئەگەر خێرەکەت تووشی شەوی قەدر* بوو ، وەک ئەوە وایە تۆ بۆ ماوەی ٨٣ ساڵ و سێ یەکە ساڵێک، رۆژانە درهەمێکت کردبێت بە خێر
.
بیرۆکەی دووەم: لە هەرشەوێکی ئەم دە شەوەدا دوو ڕکات شەونوێژ بکە، ئەگەر نوێژەکەت تووشی شەوی قەدر* بوو ، وەک ئەوە وایە تۆ بۆ ماوەی ٨٣ ساڵ و سێ یەکی ساڵێک، شەوانە شەونوێژت کردبێت.

بیرۆکەی سێ هەم: هەموو شەوێک لەم دە شەوەدا سێ جار سوورەتی (الإخلاص) واتە: (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) بخوێنە، ئەگەر خوێندنەکەت تووشی شەی قەدر * بوو ، وەک ئەوە وایە تۆ بۆ ماوەی ٨٣ ساڵ و سێ یەکە ساڵێک، رۆژانە خەتمێکت کردبێت.

سەرچاوە: فەیسبووکی د. حەسەن پێجوێنی(Hassan Penjweny)
http://t.me/islahweb
🔴 شەوبێداری 10 شەوی کۆتایی ڕەمەزان:

#ڕەمەزان 🌙
#شەوی_قەدر

ئایا پەیوەستە بە (لیلة القدر)ەوە؟
ئایا دەبێ تا بەیانی نەخەویت؟
ئایا هەر قورئان بخوێنێ، یان شتی تریش؟

#مامۆستا_ناسری_سوبحانی

🔶 شەوبێداری(قیام اللیل)، لە ڕەمەزان و غەیری ڕەمەزاندا سێ شێوەی هەیە:

ئەگەر کەسێک بیهەوێت (قیام لیل) واتە شەوبێداری بکات بە مەبەستی خواپەرستی، ئیتر لە ١٠ شەوی کۆتایی ڕەمەزاندا بێت کە ئیعتکافی ١٠ شەوی کۆتایی ڕەمەزان لە سورەتی (البقرة)دا شرۆڤە کراوە، پەیوەندیی ڕاستەوخۆی نییە بە( لیلة القدر)ەوە،
ئیتر وا ڕێکەوتووە شەوی قەدریش کەوتۆتە ئەم دە شەوەوە...
شەوبێداری، لە ڕەمەزاندا بێت،یان لە غەیری ڕەمەزان، ئەوا شەرت نییە تاکو بەیانی نەخەوێت، بەڵکوو بە گوێرەی ئایەتی قورئان کە لە سورەتی (المزمل)دا ئاماژەی پێ ئەکات،سێ حاڵەتی هەیە:

(1) قُمِ اللَّيْلَ إِلَّا قَلِيلًا (2) نِصْفَهُ أَوِ انْقُصْ مِنْهُ قَلِيلًا (3) أَوْ زِدْ عَلَيْهِ وَرَتِّلِ الْقُرْآَنَ تَرْتِيلًا (4)
( إِنَّ رَبَّكَ يَعْلَمُ أَنَّكَ تَقُومُ أَدْنَى مِنْ ثُلُثَيِ اللَّيْلِ وَنِصْفَهُ وَثُلُثَهُ )
ئەتوانێت بەشێک لە شەوەکە بخەوێت جا بەپێی کورتی و درێژیی شەو سێ شێوەی هەیە:

١- ئەگەر شەوگار درێژ بوو، وەک شەوانی زستان- نێوان مەغریب و بانگی بەیانی،کە ١٢سەعات و نیوە، ئەوا ئەبێ لە نیوە زیاتر بێدار بێت، واتە ٥سەعات بۆ ئیسراحەت و خەو، ٧سەعات و نیو ئەبێ بێدار بێت ( أو زد علیە).

٢- ئەگەر شەوگار کورت بوو وەک ئێستا کە شەوگار ٧سەعات و نیوە، ئەتوانێ ٢سەعات و نیو شەوبێداری بکات و باقی ٥ سەعاتەکەی بخەوێت.( أَوِ انْقُصْ مِنْهُ )

٣- ئەگەر شەوگار مامناوەند بوو، واتە ١٠ سەعات بوو، ئەوا ئەبێ نیوەی شەوەکە بێدار بێت، واتە ٥ سەعات،
(نِصْفَهُ) ٥سەعاتەکەی تر بۆ خەوو ئیسراحەتی خۆی، واتە لە هەموو حاڵەتەکاندا ٥ سەعاتی هەیە بۆ خەو،
کاتێکیش خوای گەورە ئەفەرموێ (قُمِ اللَّيْلَ ..... وَرَتِّلِ الْقُرْآَنَ تَرْتِيلًا) ئەوەش دەرئەکەوێت کە(قیام اللیل) واتە شەوبێداری، جا مەرج نییە هەمووی هەر خەریکی قورئان خوێندن یان نوێژ بێت، بەڵکوو بەشێکی هەر ئەوە کە نەخەوێت مەبەستە، چونکە ئایەتەکە ئاماژەی بە نوێژی تیا نییە، قیام واتە هەڵسێتەوە و نەخەوێ، چونکە خوای گەورە ئەفەرموێ: (شەو هەڵسەو، قورئانیش بخوێنە ) واتە هەر نەخەوتنیش بەشێکە لەو قیام و هەستانەوەیه ... جا لە پاڵیشیا بەشێکی بە تەرتیلی قورئان ئەباتە سەر، گۆشەیەکیشی بە تەسبیح و حەمد، بەشێکی بە خوێندنەوە و تێفکرین و تێڕامان بە مەرجی هەبوونی نییەتی بێخەوش و خالیس...

📝 سەرچاوە: لاپەڕەی فەرمی فەیسبووکی حاجی کاروان
🍃🍃🍃
@islahweb
🍃🍃🍃
http://t.me/islahweb