اصلاح‌وب| Islahweb
4.39K subscribers
11.8K photos
2.63K videos
327 files
14.4K links
✳️ اصلاح‌وب| Islahwe

https://ble.ir/islahweb1979/

Web: www.islahweb.org/fa
Download Telegram
📺 ڕۆڵی تێکدەرانەی تەلڤیزیون و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە سەر خێزان و بنەماڵە

🔎توێژینەوە: عەبدوڵڵا عەلیپوور

💢خێزان و بنەماڵە لە جیهاندا بابەتگەلێکی گەلێک گەورە و هەستیارن؛ واتە پرس و بابەتە خێزانییەکان لە هەر کۆمەڵگەیەکدا لە گەرمترین و گرنگترین پرس و بابەتەکانن و لە ڕاستیدا سەنگی مەحەکن بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو کۆمەڵگایە و مرۆڤەکان لەو وڵاتەدا. ئاشکرایە بە درێژایی مێژوو هیچ دین و فەلسەفە و بیر و باوەڕێک نییە بایەخی بە پارسەنگی ڕەفتار و ڕەوشتی خێـزان نەدابێت. ڕەوشت لەناو هەموو کۆڕ و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا، ئاستی کاریگەریی قەناعەت نیشان دەدات کە لە ناخی ئەو کەس و کۆمەڵگایانەدا ڕواوە و بۆتە سەرچاوەی قیەم.

#کۆمەڵایەتی
#تۆڕە_کۆمەڵایەتییەکان