ئیسلاح
566 subscribers
1.66K photos
973 videos
56 files
1.89K links
✳️ کەناڵی فەرمیی
جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح
بڵاوکردنەوەی وتار و هەواڵ و زانیاریی جۆراوجۆر

http://islahweb.org/ku

پێوەندی:
@eslahAdmink

t.me/islahweb_k
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سەلاوات دان لە گیانی ڕەسول‌الله ﷺ

םבםב ﷺ
{ٱللَّـﮬـُمَّ صـَلِِّےوَسَلِّـمْ؏َـلَےمُحَمـَّدْ}


🌐
www.islahweb.org/ku

🆔
@islahweb_k
امیرالمٶمنین (عومەری کوڕی خەتاب) دەگێڕێتەوە و دەڵێت: ڕۆژێکیان پیاوێکیان هێنایه لام و وتیان دزی کردووە، منیش بەو پیاوەم وت تۆڵەی دزی دەست بڕینەوەیە!
تۆڵەش به بەڵگەی گوماناوی و دوودڵی ناسەنرێت، تۆش هیچ گومان نیه کە دزیت کردووە.
پیاوەکە وتی: قوربان سوێندت دەدەم به خوا کە لێم ببووری، به خوا ئەمە یەکەم جارە دزی بکەم. منیش وتم درۆ دەکەیت ئەمە یەکەم جارت نیه!
وتی: بۆ! تۆ غەیب دەزانی؟
وتم نەخێر! غه‌یب نازانم، بەڵام ئەوەندە ئەزانم خوای گەورە ئەوەندە بە سۆزە کە ئەگەر بەندەکانی تاوانێکیان کرد به یەکەم تاوان و یەکەم جاریان ئابڕویان نابا، بۆیه فەرمانم کرد دەستیان بڕییەوە.
عەلی کوڕی ئەبوو تالیب شوێنی کەوت و پێی وت: تخوا ئەمە یەکەم جارت بوو دزی بکەی؟
وتبووی بە خوا ئەمە جاری بیست و یەکەمە!
عەلی وتبووی به خوا عومەر ڕاست دەکات، وتوویەتی من فێڵباز نیم و هیچ فێڵبازێکیش ناتوانێ فێڵم لێ بکات...

کتێبی: ئەو دەمەی گەشتم به عومەر
#ئەدهەم_شەرقاوی

🌐
www.islahweb.org/ku

🆔
@islahweb_k
سورة الكهف " كاملة " الشيخ احمد العجمي
Yasserovic99
هەموو کەهفێک(ئەشکەوتـێک) تاریکـە،
تەنها کەهفەکەی ئێمە نەبـێت،
ڕووناکی نێوان دوو هەینییە...

سوڕه‌تی کەهف
قاری: #ئەحمەد_عەجمی

🌐
www.islahweb.org/ku

🆔
@islahweb_k
 إِنَّ الَّذِينَ يَتْلُونَ كِتَابَ اللَّهِ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَأَنفَقُوا مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرًّا وَعَلَانِيَةً يَرْجُونَ تِجَارَةً لَّن تَبُورَ ‎﴿فاطر: ٢٩﴾‏

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که په‌یامی خوا، قورئان ده‌خوێننه‌وه و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجامداوه‌و له‌و ڕزق و ڕۆزی و سامانه جۆراو جۆرانه‌ی پێمان به‌خشیوون، به‌خشیوویانه‌، به‌نهێنی و به‌ئاشکرا... (به‌نهێنی بۆ ئه‌وه‌ی ڕیاو ڕووپامایی تێکه‌ڵ نه‌بێت، به ئاشکراش بۆ هاندانی خه‌ڵکی) ئه‌وانه به‌ئومێدی بازرگانیه‌ك ئه‌و کاره ده‌که‌ن که هه‌رگیز نائومێد و زه‌ره‌مه‌ند نابن.

🌐 www.islahweb.org/ku

🆔
@islahweb_k
يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ
     «الحُجُرات : ١٣
»

مرۆڤەکان چەند گەل و هۆزن، پێویستە بۆ یەکتری ئەوپەڕی ڕێزو حورمەت دابنێن..

سەرجەم مرۆڤەکان لە پیاوو ژنێک دروست کراون، ( یەک خانەوادەن)، دەبێ بە یەک چاو تەماشا بکرێن...
نابێت هیچ مرۆڤێک ببێت بە دیکتاتۆر بە سەر ئەوانیتریانەوە...
مرۆڤەکان دەست بدەن بە دەستی یەکەوە تا کەوتووەکان بەرز کەنەوە...
دەوڵەمەندەکان و گەورەو دەسەڵاتداران لە هەوڵی دابینکردنی ژیان و ئیمکانیاتی هەژاراندا قۆڵی مەردانە هەڵبماڵن و ببن بە پارێزەرانی ماف و گیان و حەقی سەرجەم خەڵکی...

#موحەممەد_ئیزەدی
هەینی٤ی سەرماوەزی١٤٠١ی هەتاوی


🌐 www.islahweb.org/ku

🆔 @islahweb_k
لەبەر ئەوەى مرۆڤ لە ژیاندا دووچارى چەندین جۆرى لەژمارە بەدەرى گیروگرفت و هێرش هێنانى دوژمنانى دەبێت، چونکە لەوپەڕى کۆڵەوارىدایە و.. چەندین داواکارى و پێداویستیى زۆریشى هەن لەگەڵ ئەوەشدا لەوپەڕى هەژارىدایە.. ئەوا لەبەر ئەوە، فەرمانبەریى سروشتى و سەرەکیى ئەو، لە دواى "ئیمان"، "پاڕانەوە"یە. چونکە کاکڵە و بناغەى پەرستن پاڕانەوەیە.

بەدیعوززەمان #سەعیدى_نوورسى


🌐 www.islahweb.org/ku

🆔 @islahweb_k
ئیسلام ڕێی لە ئافرەتان نەگرتووە کار بکەن، بەڵام چەند مەرج و یاسا و ڕێسایەکی بۆ ڕێکخستنی داناوە. ئەو مەرجانە چین و چۆنن؟
لە وێنه‌کاندا ئاماژەیان پێ کراوه‌...👆

#یووسف_قەرەزاوی


🌐 www.islahweb.org/ku

🆔 @islahweb_k
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لا تحزن ان الله معنا

خه‌مبار مه‌به‌، خوا له‌گه‌ڵمانه

🌐 www.islahweb.org/ku

🆔 @islahweb_k
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پێغەمبەری سەروەرمان ﷺ دەفەرمووێت:
نزیکترین کەس لە قیامەتدا لە منەوە؛ ئەو کەسەیە کە زۆرترین سەڵەواتم لەسەر لێدەدات.

«اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وآلِ مُحَمَّدٍ.»

🌐 www.islahweb.org/ku

🆔 @islahweb_k
هەستی خۆپێ‌کەمبوون!!!

زۆرجار دەبیستین وشەی (تواضع) بە (خۆبەکەمگری) مانا دەکرێ! لە کاتێکدا (خۆپێ‌کەمبوون) سیفەتێکی خراپ و نەرێنییە نەوەک سیفەتێکی باش و ئەرێنی، هەستی خۆپێ‌کەمبوون جۆرێکە لە نەخۆشی دەروونی، کە هۆکاری یەکجار زۆری هەیە، بۆنموونە بە منداڵی زۆر شکێنرابێتەوە و بواری قسەکردنی پێ نەدرابێ، یان چەند هەڵەیەکی کردووە و زۆر سەرزەنشت کراوە، یان وەهمێکە و خودی خۆی بۆ خۆی دروستکردووە، یان و...، هەستی خۆپێ‌کەمبوون مرۆڤ دادەڕووخێنێ، لە ڕووی دەروونی و فکری و جەستەیی و کۆمەڵایەتی و خێزانییەوە تووشی داڕمانێکی گەورەی دەکات کە دوایی لێکەوتەی زۆر خراپی دەبێت بەسەر خۆیی و دەوروبەردا.
چارەسەرەکان لە زۆر ڕێگەوە دەکرێن، بۆنموونە لە ڕێگەی پڕۆسەی خوێندن و پەروەردەوە، یان پەروەردەی خێزانی، .....، لەسەرووی هەموویانەوە کاریگەری کەسە نزیکەکان ...
باشترین شتیش ئەوەیە توانا و حەزی کەسەکان بدۆزرێتەوە و کاریان لەسەر بکرێت، بۆنموونە زۆرجار کەسانێک توانا و حەزی خوێندن و بڕوانامەیان نییە، بەڵام لە هەمان کاتدا توانا و حەزی بۆ پیشەیەک هەیە کە زۆریش تێیدا کارامەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی دەورووبەرەکەی نایخوێننەوە و ئەو توانا و حەزەی لەبەرچاو ناگرن و لە کاتی هەموو دەرنەچوون و نمرە نەهێنانێکیشدا سەرزەنشت و سەرکۆنەی دەکەن، وای لێدەکەن بگاتە حاڵەتی داڕووخان و خۆپێ‌کەمبوون، خۆپێ‌کەمبوون بەرامبەر خێزان و کۆمەڵگە و هاوڕێکانی! ئاخر بۆ دەبێ کەسێک کە حەز و توانای خوێندنی نییە، بەڵام لە هەمان کاتدا دەستڕەنگینی و کارامەیی لە بوارێکی دیکەدا هەیە، بە کەم سەیر بکرێ یان هەستی خۆپێ‌کەمبوونی بۆ دروست بکرێ؟!
کەواتە خۆپێ‌کەمبوون هۆکار وچارەسەری زۆری هەیە و لەسەر هەموانیش پێویستە دەورووبەرەکەی بەدووربگرێت لێی، هەر نەبێ دەستی نەبێ لە دروستکردنی ئەم هەستە نابووتە.

بۆیە دەبێ ئەم چەمکەش ڕاستبکرێتەوە و (تواضع) بە (خاکی بوون و خۆهەڵنەکێشان بەسەر خەڵکیدا و خۆپێ‌زۆرترنەبوون لە خەڵک و وەرگرتنی حەق و بە سووک سەیرنەکردنی خەڵک و ...) ڕاڤە بکرێت، چونکە مرۆڤ گەورەیە و خودا ڕێزی لێناوە و گەورەی کردووە و کردویەتیە جێنیشینی خۆی لەسەر زەوی، هیچ مەعقول نییە خۆی پێ کەم بێت و بە کەم سەیری خۆی بکات.
کەواتە ڕاستەکە ئەوەیە نە خۆت پێ لە خەڵک زیاتر و گەورەتر بێت، نە خۆشت پێ کەمتر و بچووکتر بێت.

✍️ سه‌لاحه‌ددین ئه‌حمه‌د


t.me/islahweb_k
Audio
دەسەڵات، خاوەنی خەڵکە یا وەکیل؟

🎙جەلیل بەهرامی‌نیا

www.islahweb.org/ku

🆔 @islahweb_k
بە ویستی دڵ بەرەو بەروار وگۆڕی
دەڵێن تەقدیرە ئەو چاران دەگۆڕی 

خومار و خێل و پەتیارە و کڵوڵین
لە چەختی چارەنووسە هەر کزۆڵین

لە پای زەنجیری دیلی دادەنیشین
هەتا ئەژنۆ لە زڵکاوین، خەنیشین!

هەموو ڕۆژێ تەمەن ئێوارە دەگری
بەیانی ژین  بڕی ڕسکانە ئەمری

بەمن بێ ڕاحتی گیانم بمێنێ!
خەموو دەردو تەزووی ژانم نەمێنێ

بە ئێش و ئاە و ئازارن سڵ و سڕ
دەپۆشین دەردی بێگاری کپ و کڕ

لە من ڕایە ستەم بۆمن ڕەوایە
ڕمێنی زۆرە زۆری ئەو خەتایە


لە فیتی خۆمە تەنگە و تاوی تاوان
کە هێز و پێزی هەستی کردە پاوان


هەتا ڕۆژێ نچڕژێنی دڵی خۆت
لە خەمساری نەڕوخێنی دوو ئەژنۆت

نەگۆڕە باوی گەردوون، دڵ ئەسیرە
قەدەر تەقدیری هزری ژیر و بیرە


(ٳنَّ اللّهَ لا یُغَیِّرُ ما بِقَومِِ حَتّی یُغَیِّرُ ما بِٲَنفُسِهِم)


#شەیدا_مەحموودی


🌐 www.islahweb.org/ku

🆔 @islahweb_k
هەموو خوێنەرێک خوێندەوار نییە

«سێ چوار کتێبان مەخوێنەوە، کتێبێک سێ چوار جار بخوێنەوە»

جاران دەستەواژەی خوێندەوار بۆ کەسێک بەکار دەهات کە زۆر شارەزا بوایە لە بوارەکەی خۆیدا، بۆیە کە زۆر زانا و شارەزابایە دەیانگوت بەڕاستی (خوێندەوارە)، کەواتە مەرج نییە هەرچی خوێندییەوە خۆێندەواریش بێت، خوێندەواری واتە شارەزایی و زانایی.
بەڵام لە ئێستادا زۆرجار خوێندنەوە بۆتە پۆز لێدان، لەکاتێکدا مەعقول نییە ئەو هەمووە کتێبەت خوێندبنەوە، بەڵام هیچت بەهیچ نەکردبێ!
گوتراوە: «سێ چوار کتێبان مەخوێنەوە، کتێبێک سێ چوار جار بخوێنەوە».
لە خوێندنەوە گرینگتر بریتییە لە پاراستنی ئەو خوێندەوەیەی کە کردوتە و سوودوەرگرتن و سوودگەیاندن.
وەک وتراویشە لە شۆڕش گرینگتر پاراستنی شۆڕشە.
زۆرجار شۆڕش دەکرێت بەڵام ناپارێزرێت، زۆرجاریش خوێندنەوە دەکرێت، بەڵام سوودی لێوەرناگیردرێت و ناپارێزرێت!

#سه‌لاحه‌ددین_ئه‌حمه‌د

🌐 www.islahweb.org/ku

🆔 @islahweb_k
مافی موسوڵمان بەسەر برای موسوڵمانیەوە

عن أبي هريرة قاڵ قال رسول اللە: " حَقُّ المُسْلِمِ علَى المُسْلِمِ سِتٌّ قيلَ: ما هُنَّ يا رَسولَ اللهِ؟ قالَ: إذا لَقِيتَهُ فَسَلِّمْ عليه، وإذا دَعاكَ فأجِبْهُ، وإذا اسْتَنْصَحَكَ فانْصَحْ له، وإذا عَطَسَ فَحَمِدَ اللَّهَ فَشَمِّتْهُ، وإذا مَرِضَ فَعُدْهُ وإذا ماتَ فاتَّبِعْهُ." أخرجه البخاري (١٢٤٠)، ومسلم (٢١٦٢).

لەم فەرموودەیەدا کە بوخاری و موسلیم ریوایەتیان کردوە پێغەممەر صلی اللەعلیەوسلم فەرموویەتی: مافی موسوڵمان بەسەر برای موسوڵمانیەوە شەش شتە، عەرزیان کرد ئەوانە چین ئەی پێغەممەری خودا؟ فەرمووی: کە پێی گەیشتیت سڵاوی لێ بکەیت. ئەگەر دەعوەتی کردیت قبووڵی بکەیت، ئەگەر داوای ئامۆژگاری لێ کردیت ئامۆژگاری بکەیت، وە ئەگەر پژمی و گوتی الحمد للە، پێی بڵێیت خودا رەحمت پێ بکات، وە ئەگەر نەخۆش کەوت سەری لێ بدەیت، وە ئەگەر مرد لەگەڵیا بچیت بۆ سەر گۆڕستان..

#حەسەن_پێنجوینی


🆔 @islahweb_k
خاوه‌ن ڕیساله‌ت باس له‌وه‌ ده‌کا که ئیمانی پتەو بێگومان ده‌بێته هۆی ڕه‌وشتی به‌رز و داڕووخانی ڕه‌وشت به‌پێی به‌هێزبوون و بێ‌نرخبوونی شه‌ڕه‌که‌ی، بۆ لاوازی و نه‌بوونی ئیمان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.


🌐 www.islahweb.org/ku

🆔 @Islahweb_k