اصلاح‌وب| Islahweb
4.39K subscribers
11.8K photos
2.63K videos
327 files
14.4K links
✳️ اصلاح‌وب| Islahwe

https://ble.ir/islahweb1979/

Web: www.islahweb.org/fa
Download Telegram
بنه‌ما فیکرییه‌کانی جەماعەت که‌ له‌ په‌یرووپڕۆگرامیدا ئاماژه‌یان پێکراوه‌، بریتین له‌:
1- باوه‌ڕ به‌ جیهان‌بینی ته‌وحیدی.
2- باوه‌ڕ به #ئیسلام وه‌ک ڕێبازی ژیانی به‌خته‌وه‌رانه‌ و هه‌وڵ‌دان و بانگه‌واز بۆ ئه‌و.
3- باوه‌ڕ به‌وه‌ که‌ ئیسلام، مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادییه‌ گشتییه‌کان ده‌پارێزێ.
4- باوه‌ڕ به فره‌حیزبی و فره‌ڕە‌هه‌ندی، به‌پێی باوه‌ڕمان به‌ #ئازادی بیرو باوه‌ڕ و ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا.
5- داکۆکی کردن له‌سه‌ر شێوازی بڕیاردانی شۆرایی بۆ خۆپاراستن له‌ ئیستیبدادی تاکه‌که‌س.
6- ئاواتمانە ئوممه‌تی ئیسلامی سه‌ر له‌ نوێ سه‌ر هه‌ڵ‌داته‌وه‌و هاوکاتیش جه‌خت و داکۆکی ده‌که‌ین له‌ سه‌ر پاراستنی مافی که‌مایه‌تییه‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
#مامۆستا_پیرانی
🕊دەستدرێژی بۆسەر ماف و ئازادی لە ڕیزی تاوانە گەورەكاندایە

✍🏻دكتۆر عەلی قەرەداغی

💢ئەگەر سەیری قورئان بكەین دەبینین مرۆڤ وەك یەكێك لەبەڕێزترین دروستكراوەكانی خۆی سەیر دەكات و رێزێكی تایبەتی بۆ كەرامەت و ویست و عەقڵی دادەنێت، لەبەر ئەوە پارێزگاری لە سامان و كەرامەت و نەوەی مرۆڤ دەخاتە ڕیزی ئامانجە بەرزەكانی شەریعەت، بەڵام ئەگەر سەیری دید و تێڕوانینی مسوڵمانان بكەین، دەبینین لەم ڕووەوە زۆر بە ڕووكەشی سەیری ئەم مەسەلەیە دەكەن...
#کۆمەڵایەتی
#ئازادی
@islahweb